د.مەحموود عوسمان: تەنها دادگا چارەی تۆمەتەكانی سروە دەكات.
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی قەبارەی ناڕەزایەتیەكان لەسەر ئاستی كوردستان دژ بە ژنە پەرلەمانتاری گۆڕان تا دێت روو لە فراوانە سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت:”چارەسەر ئەوەیە رێكاری یاسایی لەبەرانبەر بگیرێتەبەر”.
دكتۆرمەحموود عوسمان سیاسەتمەداری كورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ” دەكرێت یاسای بابەتی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان یەكڵایی بكاتەوە لە كاتێكدا كە ئێستا داواكارییەكی زۆر بۆ دادگاییكردنی چووە، دەكرێت لە رێگای ئەو بەڵگانەی كە لەسەر قسەكانی هەیە ڕووبەڕوو بكرێتەوە، چونكە ناكرێت كە خەڵكێكی زۆر خرۆشاوە، خۆپیشاندان دەكرێت دادگا لێی بێدەنگ بێت، بۆیە تەنها دادگا چارەی ئەم پرسە دەكات.
ئەم قسانەی سیاسەتمەدار دكتۆر مەحمود عوسمان لە كاتێكدان كە پێشتر پێشمەرگەو چەند پەرلەمانتارێك و چین و توێژە جیاوازەكانی كوردستان لەسەر پرسی سوكایەتی (سروە عەبدلواحید) بە كەس و كاری شەهیدانی پێشمەرگە لە دادگاكانی كوردستان, داوایان تۆمار كردووە.