یەکێتی ئەورووپا : پێویستە ئێران دەست لە توند و تیژی لە دژی خۆپیشاندەران هەڵگرێت

 

یەکێتی ئەورووپا وێڕای ئاراستەکردنی پرسەو سەرخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەکانی ئێران داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەکات ، لە توند و تیژی و سەرکوتی بێ بەزەییانەی خۆپیشاندەران دەست هەڵگرن .

 

لە بەشێکی تری پەیامەکەی یەکێتی ئەرووپا دا هاتووە خەڵکی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لە گەڵیان لە سەرەخۆ بێت و لە توندو تیژی هێزەکانی کەم کاتەوە .

 

مایا کوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا هاوکات داوا لە ئێران دەکات ، بۆچارەسەری کێشەکان دانیشتنیان لە گەڵ بکەن .

 

ئاژانسی فەڕەنسی لەمبارەوە دەنووسێت وتەبێژی فێدریکا مۆگرینی گوتوویەتی ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان لە حکومەتی ئێران هەیە دان بەخۆدا بگرێت ، هاوکاتیش داوای لە خۆپیشاندەران کردووە خۆیان بە دوور بگرن لە توند و تیژی و خەسار گەیاندن بە موڵکی گشتی گەلانی ئێران

Back to top button