بەشێک لە شارەکانی ئێران ئەنتەرنەتیان چالاک کراوەتەوە

 

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی هەرئێستا گەیشتوونەتە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک بەشێک لە شارەکانی ئێران ئەنتەرنەتیان بۆ چالاک کراوەتەوە ، بەڵام خێراییەکەی لە ڕادەیەک دایە تەنیا دەکرێت نامەی پێبنێردرێت .

 

دەزگای میدیایی خواکوڕک لە بەدواداچوونێکدا بۆی ئاشکرا بووە ، هەر ئێستا ئەنتەرنەتێکی زۆر خاو لە شارەکانی وەک کرماشان ، خاش ، مەشهەد و عەسەلویە بوونی هەیە .

 

هاوکات لە سەردانێکدا بۆ ماڵپەڕی ( نێت بلاکز ) کە چاودێری کێشەوپچڕانی ئەنتەرنێتی جیهانییە بۆمان ڕوون بۆوە ، ئەنتەرنێت لەو شوێنانە وچەند شارێکیتری ئێران زۆر بە خاوی ئیشی پێ دەکرێت . واتە لە 5 لە سەدی خێرایی رۆژانی ڕابردوو گەیشتۆتە 10 لە سەت ، کە تەنیا بۆ بەشی نامەی نوسین بە کار دێت .

 

نێت بلاکز
Back to top button