ڕکابەری نتانیاهوو لە پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت شکستی هێنا

 

بەنی گانتس ، رکابەری بنیامین نتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی کاتی ئیسرائیل ،درەنگانی شەوی چووارشەممە بە سەرۆک کۆماری ئیسرائیل  رۆڤین ریۆلین ی ڕاگەیاند ، لە توانای دانییە کابینەی نوێی هاوپەیمانی پێک بێنێت .

 

لەدووای ئەوەی گانتس ، دانی بە شکستی خۆی دانا ،  رێبەری پارتی شین و سپیەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ، لەوانەیە هەڵبژاردنێکی سەراسەری ترمان لە ئیسرائیل پێوسیت بێت .

 

بنیامین نتانیاهوو ، رێبەری پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی کاتی ئیسرائیل ، کە پێشتر لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسرائیلەوە بۆ پێک هێنانی کابینە ڕاسپێردرابوو ، ئەویش نەیتوانیبوو کابینە پێک بێنێت بۆیە دوواتر بەنی گانتسیان ڕاسپارد .

Back to top button