فەڕەنسا بۆ ئێران : پابەندین بە دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل

حکومەتی فەڕەنسا راشکاوانە داوا لە ئێران دەکات چالاکیەکانی لە ناوخاکی سووریا دا ڕابگرێت کە ئامانجی تێک دانی بوواری ئاسایشی ئیسرائیلە ، چوونکە فەڕەنسا پابەندە بە دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دێر موول دەڵێت ، ئێران پێویستە باش لەوە تێبگات فەڕەنسا پابەندە بە دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل ، واتە تیكدانی ئاسایشی ئیسرائیل بۆ ئێمە هێڵی سوورە .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت ، ڕێکاری سەربازی چارە سەری سووریا نییە و خۆ بەدوور بگرن لە پەرەپێدانی گرژییە مەترسیدارەکان ، بۆیە ئێران نابێت بەردەوام بێت لە کردەوەکانی ئێستای لە سووریادا .

 

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

Back to top button