وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست لە کار دەکێشێتەوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی ئەمرۆ لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ کۆماریەکان هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێڕاگەیاندوون .

 

هۆکاری دەست لە کار کێشانەوەی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە لە داهاتوودا دەیەوەێت لە ڤیلایەتی کانساسەوە خۆی بۆ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەربژێر بکات .

 

لە ئەگەری دەست لە کارکێشانەوەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئە مریکا ، ئەوە 70 یەمین بەرپرس دەبێت کە لە کابینەی ترەمپ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە یا بە ناچاری وازیان هێناوە .

Back to top button