لینزی گراهام : کورد باشترین هاوپەمانی ئێمە بووە لە شەڕی دژی داعش ، با تورکیا ئەوە باش بزانێت

 

لینزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی بۆ ڕاگەیاندنەجیهانیەکانی ئاشکرا دەکات ، پێویستە تورکیا لەوە تێبگات ، کورد هاوپەیمانێکی باش و سەرەکی ئەمریکا بووە لە شەڕی دژی داعشدا .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت پێویستیشە ئێمە و تورکیا کێشەکانمان چارەسەر بکەیین بەڵام هاوکات دەشمانەوێت تورکیا لە جیات ئێس ٤٠٠ ی رووسی ئێف ٣٥ ی ئەمریکی هەڵبژێرێت ، دەنا پرسەکان ئالۆزتر دەبن .

 

لە کۆتاییدا لە سەر پرسی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان و ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکانی تورکیا دەلێت ، ئەو ناوچەی ئارامە پیویستە هیزێکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتیاری بکات و کوردیش مافەکانی لەوە زیاتر پێشێل نەبێت .

=

Back to top button