پەكەكە و داعش, لەهەلەبجە گرووپیان هەیە بۆ راكێشانی مێرمنداڵان
خواكوڕك
تا ئێستا 42 مێر منداڵی شاری هەلەبەجە لە نێو گرووپە چەكدارەكان كوژراون بەر پرسی نوسینگەی مافی مرۆڤیش لە هەلەبەجە دەڵێت:”چوونی مێردمنداڵ لە هەڵەبجەوە بۆ نێو گرووپی تیرۆریستان و داعش بە هۆی باكگراوندێكی دینی و دۆخی خراپی ئابوورییانەوەیە”
دوای ئەوەی لەبارەی هۆكارەكانی چوونی مێرمندالانی هەلەبجە بۆنێو گرووپە چەكداریەكان نوسینگەی مافی مرۆڤی هەلەبجە و یونسكۆ گفتۆگیەكی كراوەیان رێكخست كە تێدا شارەزایانی بواری منداڵان و هێزە چەكدارەكان ئامادەبوون, هۆكاری چوونی مێرمندالانی هەلەبجە بۆ نێو گرووپە چەكداریەكان دیاری كرا.
پەيوەست بەم پرسە، (گوڵستان ئەحمەد) بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانە رایگەیاندووە :” پێشووتر ئەو مێردمنداڵانە دەچوونە نێو گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە و دوای ئەوەی كە داعش هات روویان كردە تیرۆریستانی داعش.
دەشلێت :” لە ئێستادا بۆمان دەركەوتووە بەهۆی ئەو باكگراوەندە دینییەوەیە كە ئەو مێرمنداڵانە لەو ناوچەیەدا دەچنە نێو گرووپە تیرۆریستییەكان و دواتریش بەهۆی خراپیی دۆخی ئابوورییەوە، بۆیە ئەو دوو هۆكارە لەگەڵ لایەنی پێوەندیدار لە حكوومەتدا گفتوگۆی لەسەر دەكەین.”
بەرپرسی مافی مرۆڤ لە هەلەبجە گوتوشیەتی: ” لەدەرهاویشتەی توێژینەوەیەك بۆمان دەركەوتووە كە ئەو مێردمنداڵانەی دەچنە نێو تیرۆرستان لە هەڵەبجەدا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 17 ساڵانە و، تیرۆریستانیش كردویانن بە تۆڕێك بۆ ئەوەی هاوڕێكانیان و گەنجانی دیكەی پێڕاكێشن, هەروەها بەدەر لەمان كۆمەڵێك لە مێردمنداڵی دیكەش هەن كە چوونەتە نێو پەكەكە و بوون بە گرووپێكی چەكداری.