کۆریای باشوور هاوکاری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

 

وەک هاوکاری مرۆیی ، کۆریای باشوور ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هاوکاری عێراق و کوردستان دەکات

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر دەنووسێت لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ، چۆی کوانگ چین ، کۆنسوولی گشتی کۆریای باشووری لە هەولێر ، ڕەوشی ئاوارەکانیان تاوتوێ کردووە .

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی  حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کۆنسولی کۆریای باشووری ئاشکرای کردووە ، وەک هاوکاری مرۆیی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار دەبەخشینە عێراق و هەرێمی کوردستان .

 

لەم کۆبوونەوەدا کۆنسوولی گشتی کۆریای باشووری ، رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە حەوانەوەی ئاوارەکان بەرز نرخاندووە و ڕایدەگەێنێت هەرێم باشترین خزمەتگوزای مرۆیی پێشکەشی ئاوارەکان کردووە .

 

Back to top button