مەزلووم كۆبانێ داوایەك ئاراستەی ئەمریكا و رووسیا دەكات

مەزلووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریایی دیموكرات_ هەسەدە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوا لە رووسیا و ئەمریكا دەكات رێگری لە كوشتنی منداڵی كورد بكەن”.

لە تویتێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر فەرماندەی گشتی هەسەدە، رایگەیاندووە كە توركیاتورکیا خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ لە رێگەی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوشت و دەڵێت 7 تیرۆریستی کوژران. رووسیا و ئەمریکای گەرەنتیکار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە کۆمەڵکووژکردنیان لەلایەن تورکیاوە”. 

هەروەها لە تویتەكەی دا داوا لە رووسیا وئەمریكاش دەکات لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تورکیا بکەن و لەبەرامبەر ئەنجامدانیانی ئەو تاوانانەدا سزای بدەن.

Mazloum Abdî مظلوم عبدي

@MazloumAbdi

Turkey massacred a Kurdish family in a drone strike near Kobani claiming 7 ‘terrorists’ were killed. Ceasefire guarantors US & Russia are responsible to protect our children from being massacred by Turkey & we call on them to investigate & hold Turkey accountable for its crimes.

Back to top button