خواردنی شووتی چ سوودێكی بۆ جەستەی مرۆڤ ھەیە

شوتی یەکێکە لە میوە تام خۆش و پڕ ڤیتامینەکان و لە وەرزی هاویندا زۆرینەی مرۆڤەكان ئارەزووی خواردنی دەكەن، چەندین سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە.

بەھۆی ئەوەی شووتی بڕێكی زۆر لە ئاوی تێدایە، پزیشكان رێنمای دەدەن گرنگییەكی زۆر بە خواردنی بدرێت، چونكە سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، لەو سوودانەش.

ریخۆڵە و گەدە لە ژەھر پاك دەكاتەوە.

بڕی پێویستی ئاو بۆ لەش دابین دەكات، و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت.

فێنككەرەوەی لەشەو تای لەش دادەبەزێنێت.

ڤیتامین سی بۆ لەش دابین دەكات.

رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەكات.

Back to top button