پۆلیسی هەولێر هۆکاری گیان لەدەستدانی مامۆستا ئاینیەکەی ئاشکراکرد

دوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە تیایدا ڕایدەگەیەنێت کە بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی هیچ شوێنەوارێکی لێدان و گوللە یان هەر هۆکارێکی دیکە بەسەر جەستەی ئەو کەسەوە دیار نەبووە.

لە رونکردنەوەیەکدا پۆلیسی هەولێر دەشڵێت دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەکانی زانیاری بە بوونی تەرمێک لە شوقەکەیان دەستبەجێ تیمی لێکۆلینەوەی بنکەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەڵگەو تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو وتەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

پۆلیش ئاشکراشیکردوە دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی دەرکەوت کەوا یوسف ئەحمەد.

هیچ شوێنەوارێکی گوله ولێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیارنەبووە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنھا کەوتنە خوارەوەیە له شوينيكى بةرزەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە پەڕاوی لێکۆلێنەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی مامۆستای زانکۆ و مامۆستای ئاینی مزگەوتی عاسی بوو لە کەرکوک بەڵام دوێنی سەردانی هەولێری کردبوو
بووە،

Back to top button