حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دهستى به كۆنگرەی 10می خۆی كرد
ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان له شارى ههولێر، دەستی پێکرد و بڕیاره ماوەی دوو ڕۆژ بخایهنێت.
کۆنگرەکە بە بەشداریی ٣٦٧ ئەندامی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت و تیایدا نوێنەری هیچ لایەنیکی سیاسی بەشداری ناکەن تەنیا پەیامیان بۆ کۆنگرەکە دەبێت.
دروشمی کۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بریتییە لە”مافی بڕیاردانی چارەنووس و یەکڕیزی کوردستانی و چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی”.
بەپێی پێڕەوی ناوخۆی حزبی زەحمەتكێشان ئەنجامدانی كۆنگرە دوو ساڵ جارێك بووە، لە كۆنگرەی ئەمجارە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و هیوا سەید سەلیم ئاشكراى كردبوو، كه پێیان وایە بە دوو ساڵ ناتوانرێ بەرنامە و پلانەكانی حزب جێبەجێ بكرێت، بۆیە لەم گۆنگرەیە ئەگەری زۆرە ئەنجامدانی كۆنگرە بكرێت بە سێ ساڵ جارێك.