كه‌شناسی : کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

کەشناسی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمە هەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە پارێزگای سلێمانی تۆماردەکرێت کە ٤ پلەی سلیزییە و بەرزترینیش ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت لە پارێزگای کەرکووک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە گشتی لە ڕۆژدا پلەیەک بەرزترببێتەوە و لە شەویشدا پلەیەک زیاتر دابەزێت.

Back to top button