تویتی پۆمپیۆ بە زمانی فارسی : ڤیدیۆ و وێنەکانمان بۆ بنێرن

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە تویتێکدا بە زمانی فارسی دەنووسێت ، خۆپیشاندەرانی بوێری ئێران ، ڤیدیۆ و وێنەکان و زانیاریەکانتان لە سەر چۆنیەتی سەرکوتی خۆتان بە دەستی ڕەژیمی مەلاکانی ئێران بۆ ئێمە بنێرن .

 

هەروەها دەنووسێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئازاردانی بە ئاشکرای خۆپیشاندەران مەحکوم دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتاییدا لینکی تەلەگرامێکی ناردووە ، بۆ ئەوەی ئێرانیەکان بەڵگەکانیان بۆ ئەو لینکە بنێرن

Back to top button