لەدوای نزیک بە 30 ساڵ 2 زیندانی کوردی رۆژهەڵاتی ئازاد کران

عوسمان مستەفا پوور  و محەممەد نەزەری  دوو زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دووای نزیک بە 30 ساڵ ژیان کردن لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ، ئازاد کران

 

بە پێی هەواڵی ( هێرانا ) عوسمان مستەفا پوور نزیک بە 28 ساڵ پێش  و محەممەد نەزەری 25 ساڵ لەمەوبەر لە زیندانەکانی تەورێز ، ڕەجایی شار  و ورمێ حوکمی زیندانیان تێپەڕ کردووە .

 

ئەو دوو زیندانیە لە ماوەی نزیک بە 30 ساڵ تەنانەت یەک رۆژیان ئیزنی هاتنە دەرەوە لە زیندان پێنەدراوە

Back to top button