سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بە بۆنەی کۆچی دوایی شیخ عوسمانی سیرێ ئاراستە دەکات
لەو پرسە نامەیەدا مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روو لە بنەماڵەی کۆچکردوو شێخ عوسمانی سیرێ . کەسایەتی ئاینی و زانای مەزنی تەریقەتی نەقشبەندی دەکات و هیوا خوازە روحی پاکی خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرێن شاد بێت .
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2109/11/22