خۆپیشاندانەکانی بەغدا ئەمڕۆش کوژراوی لێکەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/عێراق.jpg)
خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا ٣ کوژراوو ٣٢ برینداری لێکەوتەوە .
سەرچاوەهەواڵیەکانی عێراقی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە ، بە هۆی تێکهەڵچونێک لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنی عێراقی ٣ هاووڵاتی بوونە قوربانی .
قوربانیەکان ٢ کەسیان بە گازی فرمێسک و ئەویتریشیان بە فیشەکی ڕاستەوخۆ کوژراوە .
ئەوە لە کاتێکدایە نوێنەری ئایەتوڵلا سیستانی ئەمڕۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانی بە حەرام فتوا داوە .