سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەڕاوی گەندەڵی بۆ دەکرێتەوە

 

ئاڤیگای ماند لەبلیت دادوەری گشتی ئیسرائیل  لە بەیاننامەیەکدا بنیامین نتانیاهوو بە بەرتیل وەرگرتن تۆمەتبار دەکات .

 

تۆمەتەکانی تێوەگلانی گەندەڵی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە سێ پەڕاو روونکردنەوەی لە سەر دراوە ، تۆمەتەکان ، بەرتیل و ناپاکی و ساختەکارین .

 

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی یاسای ئیسرائیل دوای ئەو تۆمەتبار کردنەش یاسا ناچاری ناکات دەست لە کار بکێشێتەوە ، ئەگەریش هەڵبژاردنی نوێ بێتە ئاراوە ، دادگایی کردنەکەی بۆ چەند مانگێک دوا دەخرێت .

Back to top button