لە ڕیفراندۆمێکی مێژوویی دا .. جیهان چاوەڕێ نوێترین وڵاتە

 

دانیشتوانی دوورگەی بۆغاینفیل کە دەکەوێتە ئوقیانوسی هێمن سبەی شەممە ڕوو دەکەنە سندوقەکانی دەنگدان لە ڕیفراندۆمێکی مێژوویی دا کـە لەوانەیە بـبنە نوێترین وڵات لە جیهان و دابـبڕێن لە وڵاتی بـابوا غینیای نوێ و ڕیفراندۆمەکە دوو هەفتە دەخایەنێت و یەکێکە لە بڕگەکانی ڕێکەوتنی ئاشتی کە لە ساڵی 2001 واژوو کراوە و کۆتایی بە جەنگێکی ناوەخۆ هێنا لە کۆمەڵە دوورگەیەك کە بە هۆیەوە 15 هەزار کەس کــوژران

 

ئەم ڕیفراندۆمە کۆتا گوتەی خەڵکی بۆغاینفیل نیە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 250 هەزار کەسن چونکە مەرج نیە پابەندی ئەنجامەکەی بـن و پێویستی بە دانوستاندن دەکات نێوان سەرکردەکانی بۆغاینفیل و بابـوا غینیای نوێ بۆ دەنگ دان لەسەر جیابوونەوە و سەربەخۆیی و لەم بارەیەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بابـواغینیای نوێ جیانلۆکا ڕامبۆلا گوتی ڕێکخراوە جیهانیەکان کار دەکەن بۆ گرێنتی پاکی و بێ گەردی لە ئۆپەراسیۆنی دەنگدان

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button