سوودەکانی خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خەیار

چەندین توێژینەوەی پزیشکی باسیان لە سوودەکانی ئاو کردووە بۆ تەندروستی مرۆڤ چەند گرنگە، بە یەکێک لە خواردنەوە تەندروستەکان دادەنرێت کە پزیشکان ئاگاشاریان داوە رۆژانە بەلایەنی کەمەوە رۆژی 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە، ھەروەھا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خەیار سوودی زۆر زیاتری بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە.

خواردنەوەی گیراوەی خەیار و ئاو بە یەكێك لە گیراوە بەسوودەكان دادەنرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، دەتوانیت پێداویستییەكان  بكەیتە ناو خەڵاتەیەك و تێكەڵاوی بكەیت بەم شێوەیە گیراوەكە ئامادە بكەیت و رۆژانە بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی لەشێكی تەندروست ھەبێت.

پێداویستییەكان :
1 كوپ ئاو،1خەیار، نیو پەرداخ ئاوی لیمۆ، کەمێک گەڵای نەعنا

سوودەكانی:

ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌سووتێنێت به‌تایبه‌ت چه‌وری ورگ.

ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی جوانكردن و سپیكردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات.

پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایه‌.

Back to top button