ناسنامەی ئەو گەنجەی لە نەرویج نەیهێشت قورئان بسوتێنرێت ئاشکرابوو

ناو و ناسنامەی ئەو گەنجە ئاشکرا بوو کە نەهێشت هاوڵاتییەکی نەرویجی قورئان بسوتێنێت لە وڵاتی نەرویج.

میدیای عەرەبیەکان باس لەوەدەکەن ئەو گەنجە عەربەو خەڵکی سوریایە و ناوی قوسەی رەشیدە تائێستاش هیچ لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن نەداوە.

قوسەی رەشید لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا دردەکەوێت کە هاوڵاتییەکی نەرویجی ویستی قورئانی پیرۆز بسوتێنێت لەو کاتەدا خۆی دەگەیەنێتە لای و ناهێڵێت بیسوتێنێت قورئانەکە لەدەستی فڕێدەدات و لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان قسەوباسی زۆر لەبارەوەدەکرێت و بەشێکی زۆر پاڵپشتی دەکەن و بە کەسێکی ئازا ناوی دەهێنن.

Back to top button