ئه‌مرۆ شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسه‌كانى نه‌وت و بودجه و پشكى كورد سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

ئه‌مرۆ شه‌ممه 23 ى 11 ى 2019 ، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانى نەوت و بودجەى گشتیی عێراق و پشکى کورد، سەردانی بەغدا ده‌كات و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدراڵی لەسەر پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن، لەوانەش پرسى نەوت و گاز و پڕۆژە یاساى بودجەى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2020 و پشکى کورد لەو بودجەیەدا. هه‌ر له‌و باره‌وه سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار و بیسته‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، رۆژانه له رێگه‌ی سۆمۆوه راده‌ستی به‌غدا ده‌كات.