به‌وێنه‌ : هەسەدە دەستگیکردنی بەرپرسی تەقینەوەکانی حەسەکەی راگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات”هەسەدە” ڕایگەیاند لە ڕۆژئاوای کوردستان 25 ئەندامی داعشیان دەستگیکردووە، کە بەرپرسی تەقینەوەکانی حەسەکەشی تێدایە

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا 25 ئەندامی داعشیان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردووە، کە هەندێکیان ڕۆڵیان لە تەقینەوەکانی ئەمدواییانەدا هەبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە ، لە دێرزوور 22 ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە و دوو چەکداریشیان کوشتووە کە بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر بنکەو بارەگاکانی هەسەدە، هەروەها لە هەڵمەتێکدا بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش لە حەسەکەش دەستگیرکراوە، کە لە کامپی هۆل پلانی بۆ هێرشەکان داڕشتووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ئاماژە بەوەشدەکات، لە هەلمەتێکی جیاوازدا دوو ئەندامی دیکەی داعشیان دەستگیرکردووە کە بە هەمانشێوە لە تەقینەوەکانی ئەم دواییەی حەسەکەدا ڕۆڵیان هەبووە.

 

Back to top button