تەواوی وردەكاریەكانی سەردانی شاندی هەولێر بۆ بەغدا
ئەمرۆ شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی و فواد حوسێن وەزیری دارایی كۆدەبێتەوە، لەو بارەیەوە پەیامی پابەند بوون بە رێكەوتنەكان كە پێشووتر كراوە دەگەێنن و نوێنەری حكومەتی هەرێمیش دەلێت” گەشبینن ئەمرۆ بگەنە رێكەوتنی كۆتایی”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا تەواوكەری سەردانەكانی پێشووترە، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان شاندی بۆ پێكهێنابوو، كۆبوونەوەكانیش بۆ رێكەوتنە لەسەر بەشە بودجەی ساڵی 2020″.
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان فارس عیسا بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە” گەشبینیش نەبووینایە هەر بەردەوام دەبووین لە کۆبوونەوەکان. ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێت زۆر زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی بودجەی عێراق لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە و تەنیا لەسەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە ماوە. لەبەر ئەوە ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە و ئێمەش گەشبینین و ئەم تیمەش بەرپرسیارن و پێشتریش هەم روئیا و هەم روانگە و ئەو پێزانینەی کە پێویستە حکومەتی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان بیزانێ ئەو بەشە بودجەیە. ئێمە شتەکانی خۆمان پێداون و ئەوانیش سێ پێشنیازیان دابوو بەوەی بۆچوونی ئێمە و ئەوان رێکبخرێن و بگەینە رێککەوتنێکی کۆتایی.