یەكێتی هەوڵیدا بیكاتە رووداوێكی تیرۆر بەس زوو بنەماڵەی مامۆستا ئاینەكە یەكێتیان بەدرۆ خستەوە

دوا بەدوای ئەوەی یەكێتی هەوڵیدا كە مردنی مامۆستایی ئاینی دکتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی ئیمام و خەتیبی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکووک بكاتە كێسێكی تیرۆر و بانگەشەی میدیایی پێ بكات، بەڵام هەر زوو برایەكی مامۆستا ئاینەكەی كەركووك یەكێتی بەدرۆ خستەوە و رووداوەكە بەرووداوێكی مردنی ئاسایی زانی و بەدرۆی خستەوە كە تیرۆر بێت”.

وەستا رەسوول یەكێك لەو فەرماندانەی كە بەشداربوو لە فرۆشتنی كەركووك و خیانەتكاری ناو گروپی رێكەوتن لەگەڵ حشد و ئێران بوو بۆ فرۆشتنی كەركووك رایگەیاند كە رووداوی مردنی دکتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، گوماناویە و هەوڵیدا بە تیرۆر ناوی ببات، دوا بەدوا ئەوە پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوققەکانی زانیاری بەبوونی تەرمێک لە شوققەکەیان کاژێر 11:30 خولەکی بەیانی رێکەوتی 21-11-2019 دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی خانەقا لەگەڵ تیمی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و دوای پشکنین و توێکاری کردنی تەرمەکە دەرکەوت کەوا، کەسێکە بەناوی (یوسف ئەحمەد محەممەد) لەدایکبووی 1978 و خەڵکی کەرکووکە”.

پۆلیسی هەولێر هەروەها رایدەگەیێنێت: “بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی داد دەردەکەوێت کەوا ھیچ شوێنەوارێکی گولله و لێدان یان ھەر ھۆکارێکی دیکە بە جەستەیەوە دیار نەبووە و گیانلەدەستدانەکەشی تەنیا کەوتنە خوارەوە له شوێنيكى بەرزەوە بووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆڵینەوەکان روونکردنەوە دەخەینەڕوو”.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” لە ئێستادا یەكێتی بەرو و كۆنگرە هەنگاو دەنێت كۆنگرەی یەكێتیش لە ئێستادا لەوپەری پەرش و بڵاوی و كوتلە و كوتلەكاری دایە، بەشێوەیەك بەشێكی زۆری كوتلەكان ئێستا رێكەوتنیان كردووە، لەسەر كۆنگرە و هەوڵی دەستبەرسەرداگرتنی یەكێتی دەدەن، ئەمەش وای كردووە بەرپرسانی یەكێتی هەمووی رووی دەمیان لە پارتی بێت بۆ ئەوەی دەنگ لە كۆنگرە بەدەست بهێنن، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت، ئەگەر تەوافقی سەد لەسەد نەكرێـت كۆنگرەی یەكێـتی هەرگیز سەرناگرێت و تەوافقیش ناچێتە بابی بەستنی كۆنگرە بەڵكو تەنها گاڵتە كردنە بە خەڵكی یەكێـتی”.

ماوەیەكە چەند بەرپرسێكی ناو یەكێتی دەستیان كردووە بە جنێودان بە پارتی و خۆئیبراز كردن لە میدیاكان بۆ ئەوەی وەك قارەمانێك خۆیان پێشان بدەن، بۆ ناو كۆنگرە، بەڵام سەرچاوەی تایبەتی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كە لەناو باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتیە، دەلێـ” ئەو خۆ نمایشەی بەشێك لە بەرپرسە پلە نزمەكانی ناو یەكێتی لە بێ متمانەی بەخۆیانەوە دێت، بەڵام كۆنگرە بەبێ تەوافق بەهیچ شێوەیەك ناكرێـت و سەركەوتوو نابێت”.

Back to top button