به‌ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گرێ سپی ته‌قییه‌وه
لەدوای ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و توركیا، ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە گرێ سپی و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە، ئێستا گرووپە چەكدارەكانی سەر توركیا لەوێ جێگیر كراون.
به‌ره‌یه‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گرێ سپی، چواركه‌س كوژران و به‌ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی سناعه له‌به‌رده‌م باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی به‌ناو سوپای نیشتمانی كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵشتی ده‌كرین روویداوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه‌و برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك سنووری توركیا كردووه.