خۆپیشاندەران ڕێگایەکی سەرەکی نێوان دوو پارێزگای باشووری عێراق دادەخەن
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەران لە قەزای بەتحـای سەر بە پارێزگای زیـقـار هەڵسان بە گرتنی ڕێگای سەرەکی نێوان ناسریە و سـەماوە لە باشووری عێراق وەك ناڕەزاییەك بەهۆی خراپی بارووگوزەرانیـان و نەبوونی هەڵی کار و لەلایەکی دیکەوە لە ناحیەی سەفوانی سەر بە پارێزگای بەسرا بۆ ڕۆژی شەشەم مانگرتنیـان بەردەوام بوو تا حکومەت داواکاریەکانیان جێ بە جێ دەکات.
سەرچاوە : شەفەق نیوز