پێشمهرگهی قارهمان دهگاته وارشۆ
خواكوڕك
له چوارچێوهی ههڵمهتی “پۆڵۆنیهكان بۆ پێشمهرگه” رۆژی 13/12/2016 پیشانگەیەکی وێنەیی بەڕێوەچوو بەناوی “پێشمەرگەکان ئەمڕۆ و دوێنێ” بەهاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆژنامەنوسانی پۆڵۆنیا و یانەی فۆتۆگرافیی ڕۆژنامەوانی به بارەگای سهرهكی كۆمهڵهی رۆژنامهنووسانی پۆڵۆنیا.
ئامانج له كردنهوهی ئهو پێشانگایه نیشاندانی تێکۆشان و قارەمانێتی پێشمەرگە و زیاتر ناساندنی بە نەتەوە و دەسەڵاتی پۆڵۆنیا و پشتگیری زیاتری سەربازی و سیاسی بەدەست بهێنێت بۆ پێشمەرگە و کوردستان.
لە بۆنەکەدا زیاتر لە 170 کەس بەشدارییان کردبوو، لەوانە نوێنەرانی بەرزترین دەسەڵاتی پۆڵۆنی لە سەرویانەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیران (ئەنجومەنی پەڕلەمانی بەرز) بۆگدان بۆڕوسێڤیچ و جێگری وەزیری بەرگری نیشتمانی بەڕێز ڤۆیچێك فالکۆڤسکی، دەستەی دیپلۆماتی، نوێنەرانی دەسەڵاتی خۆجێیی هەرێمی مازۆڤێچکی و هەرێمی شفیێنتۆکشیسکی، گۆڕەپانی ئەکادێمی، میدیاکان، ڕۆژنامەنوسانی فۆتۆگرافی، ڕەوەندی کوردی و زۆر کەسی تر کە بە پاڵەوانێتی پێشمەرگە سەرسامن.
دوای تەواو بوونی وتارەکان، میوانەکان گوێیان بۆ دوو سیمفۆنیا گرت بەناوی “پێشمەرگە” و “شەنگال” کە لە لایەن هونەرمەندی ناسراو دڵشاد سەعید نوسراوە. دوای ئەوەش خوانێکی سادەی کوردی بۆ میوانەکان ئامادەکرا.