وه‌زاره‌تى كاره‌با: کێشەیەکی جددی لە کارەبای نیشتمانی ڕوویداوه‌ به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبا بڵاوکردەوە.
كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگەیاند: به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ناكاو له‌بۆری غازی كۆرمۆر ناردنی غازی سروشتی بۆ ته‌واویی وێستگه‌ غازییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان وه‌ستاوه‌.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌…
ئاگاداری هاونیشتمانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 7:54 ده‌قیقه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ رێكه‌وتی 23ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ناكاو له‌بۆری غازی كۆرمۆر؛ ناردنی غازی سروشتی بۆ ته‌واویی وێستگه‌ غازییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان راوه‌ستا، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی بڕی 500 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ریی توندی كرده‌ سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی.

له‌ ئێستادا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانا غاز سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن تاوه‌كو كوژانه‌وه‌ی گشتی روونه‌دات و چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ بكرێت، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌باش سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام بێت ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 6 كاتژمێری داهاتوودا دۆخه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌.
كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم
23/11/2019
Back to top button