166 ئەندام پەرلەمانی عێراق داوای هەلوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن

 

ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆکی فراکسیۆنی بیارق ئەلخێر لە پەرلەمان محەمەد خالیدی دووپاتی کردەوە کە 166 ئەندام واژوویان لەسەر داوایەك کردووە کە ئاراستەی سەرۆك کۆمار کراوە بەمەبەستی ناردنی نوسراوی دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت و گوتیشی بارودۆخی وڵات ئێستا دوای تێپەڕبوونی 50 ڕۆژ زۆر دژوارترە لە سەرەتای قەیرانەکە کە لە سەرەتای مانگی ئیکتۆبەر دەستی پێکرد

هەروەها خالیدی ئاماژەی دا نزیکەی 166 ئەندام واژوویان لەسەر داواکاریەکە کردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆك کۆمار بکرێت و پاڵپەستۆ بخەنە سەر بۆ ناردنی نوسراوی دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت و ڕوونیشی کردەوە کە دەستور نەخشە ڕێگایەکی خستە ڕوو بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە ئەویش بە یەك دەنگی فراکسیۆنە سیاسیەکانە بە دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت

سەرچاوە : الغــد برێس

Back to top button