جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە عێراق
لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامی هەیەو فشارەکانیان بۆسەر حکومەت درێژەی هەیە،لەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە عێراق.
کەمێک بەر لە ئێستا بە سه‌ردانێكی پێێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق و تا ئێستا ئەجێندای سەردانەکەی رووننەکراوەتەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە کە پێنس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له عێراق هاتووە، نازاندرێت چاوی بە بەرپرسان دەکەوێت یاخود نا.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 26ی 12ی 2018، به هه‌مان شێوه به نهێنی سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه، دواتریش به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی به به‌رپرسانی باڵای به‌غدا بكه‌وێت، عێراقی جێهێشت