جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەیشتەهەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێم پێشوازی لێکرا

دوای ئەوەی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیێندراو گەیشتە عێراق، کەمێک بەر لەئێستا گەیشتە هەولێری پایتەخت ولەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

کەمێک بەر لە ئێستو، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا .

هاوکات مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی هەرێمی كوردستان لەو پێشوازی و كۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكادا بەشداربوون .

 

Back to top button