پارێزگاری هەوڵێر تاوتوێی هۆکارەکانی کەمی کارەبا دەکات
لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر داوا دەکات بە زووترین کات ڕێژەی پێدانی کارەبای نشتیمانی بۆ هاووڵاتیان زیاتر بکرێت .
ئەمڕۆ شەممە نووسینگهی راگهیاندنی پارێزگای ههولێرلە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کارەبا ، داوای زووتر چارەسەر کردنی کێشەی کارەبای نشتیمانی دەکات .
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، گرفتێکی لەناکاو بە هۆی بەکار هێنانی ئامێری گەرمکەرەوەی هاووڵاتیان بۆتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نشتیمانی .
بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوە بە هەمووشێوەیەک دەبێت کار بکرێت بۆ گەرانەوەی دۆخی ئاسایی کارەبای نشتیمانی .
ئەوە هاوکات بوو لە گەڵ کێشەی بۆڕی غازی کۆرمۆر ، کە بوو بە هۆی وەساتنی هەناردەی غازی سروشتی بۆ هەموو وێستەگە غازیەکانی هەولێر و سلێمانی و بازیان