عەبادی : بە مایک پێنس بڵێن هەولێر پایتەختی عێراق نییە

لە سەردانێکی چاوەڕوان  نەکراودا  مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق ،  بە شێوەیەکی کاتی ڕاوەستانێکی هەبوو ، پاشان ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی چاوی بەبەرپرسانی باڵای عێراق بکەوێت خۆی گەیاندە هەولێر.

 

ئەم کارەی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو بەهۆی تووڕەبوونی حەیدەر عەبادی ، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ، بەجۆڕیك کە وێرای ئیدانە کردنی گوتوویەتی مایک پێنس دەبێت لەوە تێبگات ، بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر ، ئەو لانیکەم دەبوو بە پیاومان بزانێت جیا لە رەوتی یاسایی  دیپلۆ ماسیەت .

 

هاوکات بە پێی سەرچاوەی زانیاریەکان لە بەغداوە باس لەوە دەکەن چەند بەرپرسی باڵای عێراق یەک لەوانیش  حەیدەر عەبادی هەولێکی زۆریان داوە مایک پێنس لە کاتی سەردانیدا بۆ عێراق  ببینن بەڵام ئەو ڕەتی کردۆتەوە ، تەنیا بە تەلەفۆنێک لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە گەشتەکەی هێناوە  .

 

مایک پێنس لە کاتی سەردانی بۆ عێراق ، ڕاستەوخۆ لە بنکەی سەربازی ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار چاوی بە فەرماندەباڵاکانی وڵاتەکەی لە عێراق کەوتووە و دوواتر هاتۆتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا .

 

 

 

 

 

 

Back to top button