دەروازەی سنووری شەلەمچە لە دوای یەک هەفتە داخران ، کرایەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/webste-qalb-wena-133.jpg)
کۆمسیۆنی دەروازە سنووریەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتی : سنووری باشووری عێراق و ئێران لە دوای یەک هەفتە داخران بە هۆی خۆپیشاندان لە ناو هەردووک وڵاتی ئێران و عێراق ، دووبارە کرایەوە .
بە پێی هەواڵی رۆیتەرزکە لەزمان سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق و ئێران بڵاوی کردۆتەوە دەروازەی سنووری شەلەمچە لە نزیک شاری باشووری بەسرا لە سەر داوای ئێران داخراوبوو ، چوونکە پێیان وابووە هاتوچۆکان لەو سنوورە تەنیا بازرگانی نەبووە .
هاوکات مەیسەم فەرحانی ، بەرپرسی خاڵی دەروازەی سنووری شەلەمچە بە “ئیرنا “ی ڕاگەیاندووە ئێستاش لە شەلەمچەوە هیچ هاووڵاتیەکی عێراقی بۆی نییە بێتە ئێرانەوە ، بەڵام ئێرانیەکان دەتوانن لەوێرا بچنە خاکی عێراقەوە .