پێشمه‌رگه ئومێدی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی
ئامانج عه‌بدوڵا سور
له‌رۆژانی رابردوودا وه‌زیری به‌گری وڵاته یه‌گكرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاته هه‌ولێر وبهئامادهیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی جوامێری به‌خشیه چوار فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی پێشمه‌رگه .
ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه وخوێندنه‌وه‌ی قوڵ به‌دوی خۆیدا كێش ده‌كات ،له‌سه‌رێكه‌وه ئه‌و راستیه راده‌گه‌یه‌نێت كه ئهوههێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ری تیرۆر ده‌كات وئه‌فسانه‌ی تیرۆرستانی تێك وپێك شكاند له‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه به‌یان ده‌كات كه كوردستان خاوه‌نی سوپایه‌كی مونه‌زه‌م وبهپرنسیپه .
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه چه‌نیدین جاره وله‌سه‌رئاستی زۆر باڵا ودیپلۆماسی وڵاتانی خاوه‌نی پێگه وده‌سه‌ڵات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان وخودی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له‌نێویان دا ئه‌مریكا كه‌خاوه‌نی هێزی سهنترالیه په‌رۆشی خۆی بۆدۆخی كوردستان راگه‌یاندوه وهه‌میشه له‌په‌یوه‌ندی گه‌رم دا بووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستان.
هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه سیاسیانه ئه‌مانباته‌وه به‌رده‌م ئه‌و شیكارییه‌ی كه له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وبهسهركردایهتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش گه‌ش چاوه‌رێی كوردستانه ئاخر ئهویهقینه له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردونی ساغ بوه‌ته‌وه كه‌پێشمه‌رگه هێزی فریادره‌سی مرڤایهتیه وبهچهمكهباڵاكانی مرۆڤدۆستیه‌وه درێژه به‌كاروانی خه‌باتی ده‌دات.
هاتنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌وپه‌ری دنیاوه بۆ پایته‌ختی كوردستان وبه‌خشینی خه‌ڵات به‌پێشمه‌رگه راگه‌یاندنی شكۆی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و سوپا مه‌زنه‌یه كهدهربری خواستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موومانه و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی راگه‌یاندووه.
هه‌رئه‌م هه‌نگاوه بهپرۆشه نێو ده‌وڵه‌تیه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئایندهی كوردستان بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت وسه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك بارزانی دانپێدانراوهوپشتیوانانی جیهانی بۆی له‌هه‌ڵكشاندایه.