فەڕەنسا : هۆکار چییە ئەمریکا ، تۆڵە لە ئێران ناکاتەوە

فلۆرانس پارلی ، وەزیری بەرگری فەڕەنسا رۆژی شەممە لە بەحرێن باس لە چوونەدەرەوەی ئەمریکا دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوراست ، باسی لەوە کرد هۆکار چییە ئەمریکا تۆڵەی هێرشەکانی لە ئێران نەکردەوە ؟

 

پارلی دەلێت ، ئەوە ئێران بوو هێرشی کردە سەر نەوت هەڵگرەکان ، ئێرانیش بوو فڕۆکەی بێفڕۆکەانی ئەمریکای بەردایەوە ، ئەی بۆ ئەمریکا کاردانەوەی نەبوو ؟

 

بۆ دەبێت لە کۆتا چرکەکاندا ، ترەمپ پەشیمان بێتەوە ، هێرش بکاتە سەر ئێران ؟

 

فلۆرانس پارلی ، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە پازدەیەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی مەنامەی پایتەختی بەحرێن گووتی ، ئێمە دەبینین ئەمریکا بەرەبەرە خەریکی پاشەکشەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەوەش پێچەوانەی ستراتژیەکانە .

 

Back to top button