پێوەندی ئەنتەرنەتی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسایی بۆتەوە

لە دووای چەند رۆژ پچڕانی هێڵەکانی ئەنتەرنێت لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەمڕۆ تۆڕەکانی ئەنتەرنێت کەوتنەوە کار .

بە پێی سەرچاوەهەواڵیەکان لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ، یایبەت بە دەزگای میدیایی خواکورک ، لەدووای ئەوەی دەسەڵاتی ئێران بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی خۆپیشاندانەکانی ئێران هێڵی ئەنتەرنێتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی بە تەواوی لە کار خستبوو ، ئەمڕۆ شەممە زۆربەی ناوچەکان توانیان وەک پێشووتر بگەرێنەوە سەر تۆڕەکانی ئەنتەرنێت .

 

سەرچاوەی هەواڵ بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، لە چەند رۆژی داهاتوودا ، لە ئەگەری خێرایی زیاتری ئەنتەرنێت ، هەموو ئەو ڤیدیۆو بەڵگانەی لە دەست خۆپیشاندەران دان و نەیانتوانیوە بڵاوی کەنەوە ، سۆشیال میدیا دەهەژێنن .

 

بەڵگەکان لە سەر سەرکوتی بێبەزەییانەی هێزەکانی ئەمنی ئێران و کوژرانی لاوان بە شێوەی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی فیشەک و چەندان هەڵسوکەوتی توندڕەوانەی تر لە خۆ دەگرێت .

 

Back to top button