په‌یامی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگای (مایك پێنسه)وه درایه كوردستان
سه‌ردانی (مایك پێنس)، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ستافی حكوومه‌ت) له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیش په‌یامێكی گرنگ بوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی (پێنس) چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی)، باسیان له‌وه كردووه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه، روونیشی ده‌كاته‌وه لهگفتووگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، باسیان له‌وه كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سوریا ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌وێت گه‌ره‌نتی به كوردستان بدات كه‌ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا كردیان له شوێنێكی دیكه دووباره نابێته‌وه، هه‌ربۆیه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان پێگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، هاتنی بۆ كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كوردستانیش ره‌نگ بێت بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی كوردستان بێت كه ئه‌مه‌ریكا له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستبه‌رداریان نابن.
به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه ره‌نگ بێت په‌یوه‌ندی به گۆرانكاری عێراق و ناوچه‌كه‌وه هه‌بێت، به‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ (عادل عه‌بدول مه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه كه نیگه‌رانه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و هه‌ژوونی ئێران له‌ناوچه‌كه و عێراق، و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به (پێنسی) گوتووه كه ئه‌وان پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌ن. بۆیه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق و كوردستانیش پرۆژه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌شیان هه‌بێت كه عێراق له‌م قۆناغه رزگار بكه‌ن، هه‌ربۆیه په‌یامی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كوردستانیش بریتیه له رێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن به‌پێچه‌وانه‌وه، ره‌نگه دۆخه‌كه ئاڵۆز بكات.
هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چن، ئه‌مه‌ریكا گۆرانكاری له ستراتیژیه‌تی سیاسی خۆی بكات، به‌تایبه‌ت كشانه‌وه‌ی له سوریا و جێگره‌وه‌ی هێزی رووسیا له ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه، بۆیه ئیداره‌ی ترامپ ره‌نگ بێت جۆرێك له گۆرانكاری بكات له‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌یان بووه. به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه دووپاتكردنه‌وه‌بوو له پارێزگاری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ره‌نگ بێت ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌وێت دووباره ئه‌و متمانه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی بدات، و له ئاستی پرۆتۆكۆلی و زمانی جه‌سته‌یی شێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی (پێنس) زۆر باش بوو، وه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، جیاله‌وه‌ی چه‌ند جارێك له كۆنگره‌ی رۆژنامهنووسیهكهی له بنكه‌ی سه‌ربازی (عین ئه‌سه‌د)له ئه‌نبار ئه‌نجامی دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی ناوه‌رۆكی دیداره‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر كرد یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان له قسه‌كانی (پێنس) ئه‌وه‌بوو كه له هه‌ولێره‌وه بڕیار و قسه له‌سه‌ر چاره‌نووسی رۆژئاوای كورستان كراوه، واته هه‌ولێر ناوه‌ندێكی گرنگه بۆ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا وه له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌یدات. ره‌نگ بێت قسه‌كانی (مایك پێنس) له‌به‌رانبه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان جیاواز بێت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌بوو، زیاتر جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌وه‌ی عێراق له ههژوومونی ئێران دووربخرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كوردستان شوێنێكی پارێزراو هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بووه به‌و پرهنسیبانه هاوپه‌یمانان. ماوه‌ته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ریفراندۆمی ساڵی 2017 بوه‌ته‌وه جێگای بایه‌خی ناوچه‌كه، گرنگه هاوسه‌نگی سیاسی له‌ناوچه‌كه بپارێزرێت، ره‌نگ بێت به‌هه‌ر جوڵه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه مه‌ترسی گه‌وره رووبدات، ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه‌كانی باشووری كوردستان ئه‌و هه‌ڵه‌ی له رۆژئاوای كوردستان كرا ده‌رسی لێوهوهربگرن، سیاسه‌تی هاوسه‌نگ په‌یره‌وی بكرێت، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو كرا توانرا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له كوردستان كاربكه‌ن، ده‌شێت ئه‌مه بۆ سیاسه‌تیش دووباره بكرێته‌وه، كێ ده‌توانێت پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات له ناوچه‌كه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به‌یه‌ك هاوپه‌یمانی، له‌وه‌ش گرنگتر بۆ به‌هێزكردنی ناوخۆی خۆمان گرنگه رێككه‌وتنی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین و رێككه‌وتنی سیاسی حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیداره‌دانی حكوومه‌تیش زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و به گرنگییه‌وه سه‌یری بكرێت.
تادێت هه‌نگاوه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له كوردستان باشتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له ئاستی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و مه‌شق و راهێنان و هاوكاری لۆجستی و دارایی له ساڵی نوێیوه ده‌ست پێ ده‌كات.