پاپ داوای لە ناوچوونی یەکجارەکی چەکی ئەتۆمی دەکات لە جیهاندا

 

رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە دووای ئەوەی گەیشتە یابان ، لەو وڵاتەدا  کە یەکەم قوربانی دەستی چەکی ئەتۆمە ، داوای لە ناوبردنی هەموو چەکێکی ئەتۆمی کرد لە جیهاندا .

 

بە پێی هەواڵی دۆیچەوێلەی ئاڵمانیا ، پاپ فرانسیس لە یەکەم ساتی گەیشتنی بۆ ” تۆکیۆ ” گووتی بە نیازم سەردانی هەردووک شاری ( هێرۆشیما و ناکازاکی ) بکەم ئەو دووشارەی قوربانی یەکەمی بۆمبای ئەتۆمین ، دەمەوێت لە گەڵ کەسانێک چاوپێکەوتن بکەم کە تا ئێستاش بە ئازاری ئەو رووداوە دڵتەزێنە جیهانییەی مێژووی مرۆڤایەتیەوە دەناڵێنن .

 

 

پاپ لە سەردانی چووار رۆژەی خۆیدا بۆ وڵاتانی ئاسیایی یەکەمجار سەردانی ( بانکۆک ) ی کرد لە تایلەندا و دوواتریش سەردانی یابانی کرد

Back to top button