بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ لە دووگیانیدا ئەگەری ئۆتیزم زیاددەکات
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی جاما بڵاوکراوەتەوە پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی پاراسیتامۆڵ لە دووگیانیدا و تووشی کۆرپە بە ئۆتیزم.
توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی جۆنزهۆپکینز ئەنجامدراوە و ئەنجامی توێژینەوەکەیشیان گرنگە بۆ هەموو ئەو خانمانەی لەماوەی دووگیانیدا دەرمانی ئازارشکێنی پاراسیتامۆڵ بەکاردەهێنن.
د. روز میلانەیک، پسپۆڕی منداڵان و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: پاراسیتامۆڵ دەرمانێکی سەلامەتە لە دووگیانیدا، بەڵام ئێمە بۆمان دەرکەوتووە ئەو خانمە دووگیانانەی ئەو دەرمانە وەردەگرن زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە ئۆتیزم.
توێژینەوەکە سوودی لە 996 خانم و منداڵەکانیان وەرگرتووە و بۆماوەی 20 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە %7ی منداڵ تووشی ئۆتیزم بوون.