سوودی كەڵەشاخ لە وەرزی پایزدا

بەشێك لە مرۆڤەكان كەڵەشاخ دەكەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، باشترین كات بۆ كەڵەشاخ وەرزی بەهار و پایزە.

كەڵەشاخ كردن لە وەرزی پایزدا باشە، بۆ ئەنجامدانی كەڵەشاخ وەرزی پایزدا چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، سوودە گرنگەكانی كەڵەشاخ لە پایزدا بریتیە لە.

كەڵەشاخ كردن لە وەرزی پایزدا سووڕی خوێن چالاك دەكات، هەروەها لەش لە ماددە ژەهراوی و زیان بەخشەكان پاك دەكاتەوە.

ئەنجامدانی كەڵەشاخ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری لەش و دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەوری خوێن و چەوری پێست، هەروەها دەبێتە هۆی هاوسەنگ كردنەوەی پەستانی خوێن.

كەڵەشاخ كردن دەبێتە هۆی جێگیر بوونی باری دەروونی، هەروەها ئازاری مل و سەرئێشە كەم دەكاتەوە.

Back to top button