مۆرینهۆ هەوڵی هێنانی ئیبراهیمۆڤیج دەدات بۆ تۆتنهام

لە یەکەم پڕوپاگندەکانی  پلانەکانی خۆزێ مۆرینهۆ بۆ پتەوکردنی ریزەکانی تۆتنهام دا، ناوی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەبیسترێت.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف مۆرینهۆ دەیەوێت هێرشبەرە ٣٨ ساڵەکە لە ئەیسی میلان بڕفێنێت کە یانە ئیتاڵییەکە بە رژدی هەوڵی بۆ گواستنەوەی دەدات . پەیوەندی پتەوی مۆرینهۆ و ئیبراش هۆکارێکی دیکەیە کە رەنگە ئەستێرە سویدییەکە قایل بکات.

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦دا  مۆرینهۆ بێ بەرامبەر ئەو یاریزانەی گواستبووەوە بۆ مانچێستەر یونایتد وە توانی ٢٦ گۆڵ لە ٤٦ یاریدا تۆماربکات تاوەکو پێکانێکی ئەژنۆی مەترسیدار بۆ ماوەیەک دووری خستەوە و یانەکەی جێهێشت.

Back to top button