به‌ڤیدیۆ … پارێزگاری هه‌ولێر بریارێكى نوێی ده‌ركرد

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24ى 11ى 2019 ، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دەبێت هەموو خاوه‌ن مۆلیده‌كان تا 1ى 5ى 2020 مۆلیده‌كانیان بكه‌ن بە مۆلیدە بێ دەنگ (کاتم) بگۆڕدرێن.

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  هەر کەسێك پابەند نەبێت بەو بڕیارە، دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: گۆڕینی مۆلیدەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی کارەبا نابێت، هه‌روه‌ها هەر کەسێک پابەند نەبێت بەو بڕیارە، دووچاری ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

هه‌ر له‌ پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت گوتی: ئەو بڕە نەوتەی گەیشتووە دابەشمان کردووە، ئەوەشى دێ، ڕایناگرین و دەستبەجێ دابەشی دەکەین.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/465226544350657/?t=0

Back to top button