کۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران و شاندەکەی حکوومەت بۆ بەغدا دەستی پێ کرد

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی کوردستان و جێگرەکەی لەگەڵ ئەو شاندەی هەرێم کۆ بوونەوە کە بۆ دانوستاندن لەگەڵ عێراق لە بەغدا بوون.

مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان چوبوونە بەغدا کۆ بوونەوە.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە شاندەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بۆ رای گشتی بخەنە ڕوو.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ شاندێكی هەرێم كە پێکهاتبوون لە  ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدایانكرد و ژمارەیەك كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌…

 

Back to top button