سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵگرتنی پارێزبەندی سروە عەبدولواحید رەد دەكاتەوە
خواكوڕك
لە پەیامێكی دا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێش ئەوەی داوای فەرمی لێ بكرێت، بە پەیامێك داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاری گۆڕان ( سروە عەبدولواحید) رەد دەكاتەوە وداواش دەكات خۆپێشاندان دژی سروە و ئەو كەسانە نەكرێت.
هەر لە پەیامێكی دا سەلیم جبورى رایگەیاندووە كە خۆپێشاندان و نارەزایەتیەكانی دژی ئەو پەرلەمانتارە رابگرن، ئەمەش لە پاش ئەوە دێت كە سەرۆكی داواكاری گشتی لەهەولێر دوێنی لەكاتی نارەزایەتی هێزەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، لەرووی یاساییەوە، دەبێت پارێز بەندی لەسەر سروە عەبدولواحید هەڵگیرێت لە پەرلەمانی عێراق، لەبەرامبەر دا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە پەیامێك ئەو داوایە رەد دەكاتەوە، داواشی كرد خۆپێشاندان دژی لێدوانەكەی سروە نەكرێت.
پێشتر یەكێتی و كۆمەڵ و گۆڕان وكەناڵی ئێن ئارتی پشگیری خۆیان بۆ قسەكەی سروە عەبدولواحید لەبارەی خۆقرۆشی خانەوادەی شەهیدان راگەیاندوو، پشگیری لە قسەكانی سورە عەبدولواحید كرد لەبەرامبەر ئەوەی كە خانەوادەی شەهیدان خۆقرۆشی و لە شفرۆشی دەكەن، ئەمەش لەناوەی عێراق پشگیریەكان حەنان فەتڵاوی و كوتلەی مالیكی و سەلیم جبوری بەدوای خۆی دا هێنا.