خۆپیشاندانێکی حەشدی شەعبی لە بەغدا
بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بە دەیان کەس لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا لە پێش بارەگاکەیان کە دەکەوێتە ناوچەی جادریـیە لە بەغدای پایتەخت و لەم بارەیەوە سەرچاوەیەك ڕایگەیاند ئەم خۆپیشاندانە وك ناڕەزایـیەك هات بەهۆی پێشوازی نەکردنی دەستەی حەشد لەو کەسانەی گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە یاخوود دەرکراون.
سەرچاوە : شەفەق نیوز