سبەی شاندی هەولێر دەچێتەوە بەغدا و گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی بودجەوە رێككەوتن واژۆ دەكەن
بڕیاره سبهی دووشهممه شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق گفتوگۆ دەکەن.
فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له بهغدا، به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووه، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتوون كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و، بەغداش مانگانە بەشەبودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكات، هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشەبودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.
عیسا زیاتر گوتیشی، بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و رێككەوتنەكە واژۆ بكەن، كە لە سەرەتای ساڵی نوێ و دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، جێبەجێ دەكرێت.