لە دوای هەڵبژاردنی جبوری بۆ پۆستی پارێزگاری موسل .. پارێزگاری پێشوو دان بە دەنگ دانی ئەنجوومەنی پارێزگا نانێت
پارێزگاری لەکار لادراوی موسل مەنسور مەرعید ئەمڕۆ یەك شەممە دووپاتی کردەوە لە پۆستەکەی ماوە و دەسەڵاتەکانی وەك پارێزگار بەڕێوەدەبات تـا دەرچوونی بڕیاری دادگای کارگێری چونکە ئەنجوومەنی پارێزگا کە هەڵوەشێندراوەتەوە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان چەند دانیشتنێکی نا یاسایی ئەنجام داوە و دان بە دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی نەجم جبووری وەك پارێزگارێکی نوێی موسل نانێت.
شایەنی باسە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بە زۆرینەی دەنگ نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووی موسڵیـان هەڵبژارد بۆ پۆستی پارێزگاری نوێی موسڵ و هەروەها پێشووتر ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بڕیاریان دا مەنسوور مەرعید لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
سەرچاوە : موازین نیوز